جه‌نگی میدیای نێوان سعودیه‌و توركیا ده‌ستی پێكرد

شه‌ڕى ساردى نێوان توركیا و سعوودییه‌ له‌سه‌ر ڕابه‌رایه‌تیكردنى جیهانى ئیسلامی ده‌ستی پێكرد و ئه‌ردۆگان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ر “قیبله‌ى یه‌كه‌م/ قودس” له‌ده‌ست بده‌ن، مه‌ترسى بۆ سه‌ر (قیبله‌ مه‌ككه‌)ش دروست ده‌بێت. میدیاى سعوودییه‌ش له‌وه‌ڵامدا نووسیویه‌تى، مه‌ككه‌ له‌ده‌ستێكى ئه‌میندایه‌.
 
له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ (ئۆرشه‌لیم/ قودس) و ڕووداوه‌كانى دوایی، كه‌ تێیدا به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌یان هاووڵاتى فڵه‌ستینی كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، ره‌ِجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: “قودس ته‌نها شارێك نییه‌، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ و قیبله‌شه‌، ئه‌گه‌ر نه‌توانین قیبله‌ى یه‌كه‌م بپارێزین، ناتوانین به‌متمانه‌وه‌ بۆ ئاینده‌ى قیبله‌مان له‌ مه‌ككه‌ بڕوانین”.
 
میدیای سعودی له‌ وه‌ڵامدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسیویانه‌: “ئه‌ردۆگان به‌هۆى ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ مه‌ترسى خۆى بۆ سه‌ر مه‌ككه‌ ده‌رده‌بڕێت، هه‌ردوو حه‌ره‌مه‌ شه‌ریفه‌كه‌ له‌ ده‌ستێكى ئه‌میندان”.
 
لای خۆشیه‌وه‌ شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شاى سعوودیه‌، ڕایگه‌یاند: “سێ كۆچكه‌ى شه‌ڕ بریتییه‌ له‌ توركیا و ئێران و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌و توركیا ده‌یه‌وێت ناكۆكی دروست بكات و سیستمى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ بسه‌پێنێت.
Back to top button