له ئەڵمانیا بەهۆی تەقە كردن دوو كەس كوژران
دوای ئهوهی ئێوارهی ئهمڕۆ له شاری سارابرۆكن, كهسێك تهقهی له ژمارهیهك كهس كرد, لە ئاكامی ئهو رووداوهی تەقەكردنه لە ئەڵمانیا، دوو كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
رۆژنامەی بیڵد ـ ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە كە رووداوی تەقەكردنەكە لە ناوچەی فایشنگن لە شاری سارابرۆكن سەربە ویلایەتی سارلاند رۆژئاوای ئەو وڵاتە روویداوە كە كەسێكی چەكدار تەقەی لە ژمارەیەك كەس كردووە.
بە پێی رۆژنامەكە، سەرچاوەكانی پۆلیس رایانگەیاندووە كە لە ئاكامی رووداوەكە، دوو كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
رۆژنامەی بیڵد ئاماژەی بەوەشداوە، كە هێزەكانی پۆلیس ھێرشبەرەكەیان لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركردووە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئەڵمانیا هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.