هەواڵێكی خۆش بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان

خواكوڕك
 
ڕاوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات له‌ ماوه‌ی مانگێكدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 60 دۆلارو دەشڵێت: به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌ .
د.عه‌لی به‌لۆ، شاره‌زای بواری نه‌وت و ڕاوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات: “دوای ڕێكکه‌وتنی ئۆپیك نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ پاڵ ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی ئۆپیك ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ و ئێران بگەنە ڕێککەوتن هه‌روه‌ها ڕووسیاش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیكه‌ ڕێکبکەوێت له‌گه‌ڵ ئۆپیك ئه‌وه‌ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ ئاستێك ده‌گاته‌ سه‌رووی 60 دۆلار”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ باس نیوز وتیشی: “ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئۆپیك پابه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌كه‌ بن ئه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ده‌گاته‌ 60 دۆلار و سه‌روتریش”.
وتویەتیشی: “به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌ و زیادبوونی نرخی نه‌وت و كۆتایی هاتنی داعش له‌ موسڵ باری قورسی حكوومه‌ت سوك ده‌كات و داهاتی زیاتر ده‌بێـت و بوژانه‌وه‌ی باشی ئابووری ده‌بێت”.
جێی باسە چوار شەممەی ڕابردوو لە وڵاتی جەزائیر كۆبونەوەی ئۆپیك بەڕێوەچوو كە بۆ سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت كۆبونەوەكە ئەنجام دراو دوای چەند بڕیارێكی كۆبونەوەكەش نرخی نەوت ڕاستەوخۆ بەرزبۆوەو لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت لەسەرووی 50 دۆلارەوەیە .
Back to top button