كۆمپانیای ئامازۆن ٦ هه‌زار سه‌گ داده‌مه‌زرێنێت

كۆمپانیای ئامازۆنی ئه‌مریكی به‌ ئامانجی باشتركردنی ژینگه‌ی كاركردنی كارمه‌نده‌كانی بریاریداوه‌ شه‌ش هه‌زار سه‌گ دامه‌زرێنێت، سه‌گه‌كان له‌ كۆمپانیاكه‌ كورسی تایبه‌تی كاركردنیان هه‌یه‌ و له‌ كاتی نانخواردنیش گۆشت و ژه‌مه‌ خۆراكی باشیان پێده‌درێت جیا له‌وه‌ی له‌ باره‌گای كۆمپانیاكه‌ پاركی تایبه‌ت به‌ سه‌گه‌كان دروستكراوه‌، تاوه‌كو له‌كاتی پشوودا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دیكه‌ یاری بكه‌ن، به‌ گوێره‌یی ئاماره‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ر كۆمپانیه‌ك سه‌گی تێدا بێت رێژه‌ی سه‌رپێچی كارمه‌نده‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.
 
لە بارەگای سەرەكی كۆمپانیای ئامازۆن پاركێكی تایبەت بۆ كاتی پشوودانی سەگەكان دروستكراوە، بۆ ئەوەی لەوكاتەدا بتوانن لەگەڵ كارمەندانی دیكەی كۆمپانیا یاری بكەن، لە كاتی ژەمیش گۆشتیان پێدەدرێت. كارمەندانی ئەو كۆمپانیایە ئاماژە بەوەدەكەن لەوكاتەی سەگ ھێنراونەتە كۆمپانیا تێكەڵی زیاتر لەنێوان كارمەندان دروستبووە و كارەكانیش باشتر بەڕێوەدەچن، كە ئەمەش بووەتە ھۆی زیاتربوونی قازانجی كۆمپانیای ئامازۆن.
Back to top button