هۆشیار زێباری: داوا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن به‌شداری كۆبوونه‌ی سبه‌ی نه‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای كرد, كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ست به تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانی عێراق بكرێت, هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری په‌شووتری داراییی حكوومه‌تی عێراق، به پێویستی ده‌زانێ كۆی كوتله‌كانی په‌رله‌مان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن, چونكه سه‌لیم جبوری ده‌یه‌وێت پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له بار ببات.
له پۆستێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زێباری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك پلانێك بۆ یاریكردن به یاساكانی ئه‌و وڵاته ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاندووه، ”پێویسته له لایه‌ن كۆی كوتله‌كانی په‌رله‌مانی نیشتیمانی دانیشتنی چاوه‌ڕوانكراوی سبه‌ینێ ١٩-٥-٢-١٨ی په‌رله‌مانی عێراق بایكۆت بكه‌ن، كه سه‌رۆكه ئیخوانچییه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌لیم جبووری داوای كردووه.”
وه‌ك هۆشیار زێباری ده‌ڵێ، ”داوای دانیشتنه‌كه بۆ ده‌ربازكردنی نوێنه‌ره شكستبروو و گه‌نده‌ڵه‌كانه و، ده‌یانه‌وێ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی بووه، له‌بار ببه‌ن كه له ١٢-٥ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراوه”، زێباری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ”پێویسته كۆی سكاڵا و تانه‌كان ڕێڕه‌وی یاسایی خۆیان به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٧ بگرێته به‌ر، به‌سه یاریكردن به یاساكانی وڵات به‌ڕێزان.”
زێباری له وه‌ڵامی سه‌رنجێكیشدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ”ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خه‌ڵه‌تێنه‌ر و بۆمبڕێژكراوه‌دا ناكه‌ین.”