سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا نه‌بوون ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڵاوی کردەوە، سبەینێ یەکشەممە 20ی ئایاری 2018، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و
دەزگای گشتی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه: “رۆژی دووشه‌ممه 21-5-2018 مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌رگری و فریاكه‌وتن هێزی ئاماده و دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت”.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “رۆژی سێشه‌ممه 22-5-2018 مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت”.
راشیگه‌یاند كه “رۆژی چوارشه‌ممه 23-5-2018 خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و رۆژی پێنجشه‌ممه 24-5-2018 خانه‌نیشنی شارستانی دابه‌شده‌كرێت”.
به‌و شێوه‌یه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم له 2018/5/24 كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی رابروو ده‌هێنێت.