ریال مه‌درید كه‌وته‌ داوای یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ ڤیاڕیال.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زێنه‌دین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە دوای یەکسانبونی یانەکەی بەرامبه‌ر به‌ ڤیاڕیاڵ، باسی لە یاریەکە و یەکسانبوونەکە کرد.”

زیدان رایگەیاند.” كه‌ لە گێمی یەکەم تا ڕادەیەک نموونەیی  یارمان کرد بەڵام لە گێمی دووەم بیرمان لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ کردەوە، ئێستا یارییەکمان لە پێشدا ماوەو جوانترینیشە لەم وەرزەدا.
هەروەها گوتی.” خۆشحاڵ نیم بەو ئاستەی ئەم وەرزە لە خولی ئیسپانیا پێشکەشمان کردووە لەسەرەتای وەرزەکەوە باش نەبووین.
لەسەر یاری کۆتایی کێڤ گوتی.” ئێمە ئامادەین بۆ یاری کۆتایی و ئەمڕۆش هیچ پێکانێکمان نەبوو، ئەوە بەنسبەت ئێمەوە لە پێشینەی کارەکانمانەو گرنگترین شتە.
دواتر باسی گاریس بەیڵی کردوو رایگەیاند.: ئەو خۆی بە دەستەوە نادات و خۆشحاڵم بەو ئاستەی لە یانەکە پێشکەشی دەکات.
لەسەر لۆکای کوڕی رایگەیاند.” من رازیم بە ئاستی ، ئەو تەنها یاریزانێکی تیپەکەیەو هیچی تر، ئەو تاکە یاریزانبوو ئەم وەرزە هیچ خولەکێک یاری نەکردووە، ئەمڕۆ دەرفەتی یاریکردنم پێدا.

Back to top button