به‌ ڤیدیۆ…یانه‌ی چێڵسی بوو به‌ پاڵه‌وان و مانچسته‌ر یونایتدی تێكشكاند.

لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی بەناوبانگ رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بێنێت.”

لەگێمی یەکەمی یاریەکەو لە سەرەتای ئەم گێمەدا  یانەی چێڵسی لە لایەن هازاردەوە بە لێدانی سزا دەستپێخەری کردوو توانی گۆڵێک لە خولەکی 22 تۆمار بکات و گێمی یەکەم یانەکەی (1-0) پێشبخات.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی مانچستەریونایتد زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا بەڵام لە کۆتایدا سەرکەوتوو نەبوو، یاریەکەش هەر بەو ئەنجامەی گێمی یەکەم ماوەیەو یانەی چێڵسی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوان.

https://www.youtube.com/watch?v=vl4OAwe2KF4

Back to top button