گۆران دژی پرۆژه‌ی چاكسازی وه‌ستایه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان. 100 هه‌زار خانه‌نشینیان نایاساییان هه‌یه
یه‌كێك له دروشمه كانی گۆڕان تا ئێستا بریتی بووه له چاكسازی به‌ڵام له هه‌نگاوی چاكسازی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕان یه‌كه‌م حزبه دژی پرۆژه‌ی چاكسازی وه‌ستاوه‌ته‌وه،ئاماده نیه به‌شداری له لێژنه‌ی یاسایی پەرلەمان لە بارەی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینیدا بکات له‌و باره‌یه‌وه، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەکەیان دواخستووە و ئەگەر کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ ڕێژەی یاسایی تەواو ببێت، کۆدەبنەوە.
ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفراسێكدا رایگه‌یاند”کە کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی بەهۆی بەشدارینەکردنی نوێنەری لایەنەکان ئەنجام نەدراوە. گوتیشی: لە کۆی 11 ئەندام، تەنیا پێنج ئەندام ئامادە نەبوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتیی دەرنەچوونی یاساکە لەم خولەی پەرلەمان بۆ ئەو لایەنانە دەگەڕێتەوە کە لە کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی بەشداری ناکەنـ”.
فه‌رید ئاشكراشی كرد، کە سێ نوێنەری پارتی و نوێنەرێکی کۆتای تورکمان لە کۆبوونەوەکە بەشدار بووە و نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامیش مۆڵەتی وەرگرتووە. بەڵام بەشێک لە نوێنەرانی یەکێتی ئامادە نەبوون و هیچ یەکێک لە نوێنەرانی گۆڕانیش نەچوونەتە کۆبوونەوەکەوە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێواس فایق ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی دژایه‌تی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه یه‌كێتی به‌رگری له پله‌ی خانه‌نشینی نایاسایی ده‌كات، نایه‌وێت نانبڕی كادیره‌كانی بێت”.
رێواس فایق ده‌شلێـ” راسته پله و ناونیشان به‌نایاسایی دراوه به‌ڵام ده‌شلێـ” به‌ڵام ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماده نین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌م نایاسایانه، چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌شلێـ، نامانه‌وێت ده‌رماڵه و ناونیشانی نایاسایی ببڕین”.