سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی 56 ساڵ به‌سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی خۆی دا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌، له‌په‌یامه‌كه‌ی دا ده‌لێـ”ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە، لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌…

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە، لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.

هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیشە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن.

سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا.

مسعود بارزانی

20ـی 5ـی 2018

Back to top button