کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزە: چوار رۆژی داهاتوو بارانه
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراق، رۆژی دووشەممە 21/5/2018 ئاسمان لە ھەرێمی کوردستان نیمچە ھەوری دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش ھەیە، جگە لە ئەگەری ھەورەبروسکە و بوونی کەمێک تۆزوبا.
ھەروەھا رۆژی سێشەممە 22/5/2018 ئاسمان نیمچە ھەوری و تۆزاوی دەبێت، ئەگەری نمەباران و ھەورەبروسکەش ھەیە.
رۆژی چوارشەممە 23/5/2018ش ئاسمان لە ھەرێمی کوردستان نیمچە ھەوری دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش ھەیە.
دەستەکە پێشبینیشی کردووە ئاسمان لە رۆژی پێنجشەممە 24/5/2018 نیمچە ھەوری دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش ھەیە”.