هێڵی ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل له كوردستان ده‌وه‌ستێت
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی قوتابیان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت،رۆژانە لەكاتی تاقیكردنەوەكان، ھێڵەكانی ئینته‌رنێت و مۆبایل لە ھەرێمی كوردستان راده‌گیرێت، ئاشكراشی ده‌كات هۆكاره‌كانی راگرتنی هێڵه‌كان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی قوتابیان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دا هاتووه” ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/5/2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئازاد عومه‌ر مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئومێد محمد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی گشت كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل – وایه‌رلێس – ڤایبه‌ر ئۆپتیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت”.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه،ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له رۆژی 27/5/2018 و بۆ خولی دووه‌میش له 11/9/2018 وه له كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 11 ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ رابگیرێن”.