حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رسومات له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی هاورده‌كراو زیاد ده‌كات

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ ئاماژه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ ژماره‌ (877 له‌ 26ی11ی2017) پاڵپشت به‌ بڕیاری ژماره‌ (20) گشتاندن كراوه‌ بریاردرا:
1. جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م دا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی هاورده‌ (توتن و جگه‌ره‌) و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان(الشتقات).
2. وه‌رگرتنی ڕه‌سمی به‌كاربردن به‌ ڕێژه‌ی له‌ %5 ده‌بێت له‌سه‌ر گشت بابه‌ته‌كانی (توتن و جگه‌ره‌) و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كان(الشتقات)له‌ خشته‌ی یه‌كی بریاره‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ .
3.هاورده‌كردنی ئه‌و بابه‌ت و كالایانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆی وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگ و نرخی بابه‌ت و كاڵاكانیش كاتی هاورده‌ كردنیان ده‌بێته‌ بناغه‌ی وه‌رگرتنی ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆی .
4. ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆی شیاو ده‌بێت له‌كاتی تۆماركردنی وه‌ك كاڵایه‌كی به‌كاربردن واته‌ له‌گه‌ڵ شایسته‌بوونی رسوماتی گومرگی ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆی ده‌چیته‌ ژێر باری هه‌موو یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌راتی گومرگه‌كانه‌وه‌ كارپێكراوه‌ .
5. وه‌رگرتنی ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی گومركییه‌وه‌ ده‌بێت و داهاته‌كه‌ی له‌ گه‌نجینه‌ی ژمێرییه‌وه‌ دادنرێت .
6. تۆماركردنی داهاته‌كانی به‌ده‌ست هاتوو به‌ناوی (داهاتی ره‌سمی هاورده‌كان) ده‌بێت و ته‌واوی ئه‌م داهاته‌ خه‌رج ده‌كرێت بۆ مه‌به‌سته‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان نێرگه‌له‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیاندا .
7. ژمێریه‌ك ده‌كریته‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌رجه‌م داهاتی ئاماژه‌ پێكراو له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌روازه‌ سنورییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌م ژمێرییه‌و ته‌نها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌خه‌رجكردن یان جوڵه‌پێكردنی ئه‌م ژمێرییه‌ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ندبه‌ پێی ڕێنماییه‌ داراییه‌كان .
8. ئه‌م رێنماییه‌ دوای 45 ڕۆژ له‌ ده‌رچونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت .
Back to top button