سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 20ى ئاياری 2018 سه‌رۆككۆمارى توركيا، له‌گه‌ڵ هاوتا بۆسنييه‌كه‌ى (عه‌لى عيزه‌ت بيگۆڤيچ) له‌ (سه‌رايڤۆ)ى پايته‌ختى (بۆسنه‌ و هه‌رسك) كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
 
له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: “له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركياوه‌ زانياريم دراوه‌تێ كه‌ هه‌وڵێك بۆ تيرۆركردنم له‌ ئارادايه‌، به‌ڵام من لێره‌م، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ رێگه‌ى خۆم دوورم ناخه‌نه‌وه‌”.
 
سه‌رۆككۆماری توركیا گوتیشی :”هه‌وڵى توركيا ئه‌وه‌يه‌، رێگه‌ له‌ بوونى رێكخراوى (خزمه‌ت)ى (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) بگرێت و نه‌هێڵێت له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك چالاكى ئه‌نجام بدات.
 
هه‌روه‌ها دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، گرووپێكى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركى ناوچه‌ى (به‌ڵكان) له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك تيرۆر بكه‌ن.
Back to top button