سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی لێژنه‌ی یاسایی و دارایی دواخرا به‌ هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی نێو لێژنه‌كه‌, له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاری دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی خولی به‌هاره‌ی بۆ دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی هه‌ردوو لێژنه‌ی دارای و یاسایی گه‌ڕاندنه‌وه‌.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20\5\2018،لە راگەیاندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا، ئاماژە بەوە دراوە، کە به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروباری یاسایی) و (دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری داخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دا.

دەقی راگەیاندراوکە
:
راگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروباری یاسایی) و (دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ كه‌ بڕیاربوو رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق

Back to top button