سه‌در ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ عه‌بادی هه‌یه تا ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران
دوای ئه‌وه‌ی لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در توانی له سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات, له ئێستادا هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه لای سه‌در به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێت, له میانه‌ی سه‌ردانێكی عه‌بادی بۆ لای رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در مه‌رجی سه‌در ئاشكرا ده‌بێت بۆ به‌رده‌وام بوونی عه‌بادی له پۆسته‌كه‌ی.
پەرلەمانتارێکی عێراقی بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی رۆژی شەممە 19/5/2018ـی‌دا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی نەسر، بیرۆکەکەی پێ راگەیاندووە.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە، مەرجەکەی موقتەدا سەدر بۆ رێگادان بە حەیدەر عەبادی لە بوونەوە بە سەرۆک وەزیران بریتییە لە دەست لەکار کێشانەوەی حەیدەر عەبادی لە ئەندامێتیی حزبی دەعوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەکاتی ئاشکراکردنی ئەو مەرجە، حەیدەر عەبادی خەندەیەکی کردووە و ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکان کردووە.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.
ھاوپەیمانیی نەسر لە ژمارەیەک لایەن پێک دێت و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.