حكومەتێكی بەهێز لەكوردستان دروست دەبێت
خواكوڕك
پاش سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا ئەوەی كە بۆتە سەرنجی لایانەكان، پارتی و باڵی ناوەندی بریار و بەشێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و یەكگرتووە و سۆسیالیس یاوەری بارزانیان كرد بۆ بەغدا، بەڵام پاش ئەو سەردانە كۆمەڵی و بەشێكی بچووك لە یەكێتی و گۆڕان دژی ئەو وەڤدە وەستانەوە،
چاودێرێكی سیاسیش دەلێت لەهەموو روێكەوە وەڤدەكەی یاوەری بارزانی كرد مەترسیە بەسەر ئەو گروپ و رێكخراوە سیاسیانەی لەدەرەوەی وەڤدەكەدا مانەوە، چونكە ئەگەری هەیە هەمان ئەو وەڤدە گۆڕانكاری گەورە لە كوردستان دروست بكەن و دۆخی چەقبەستووی كوردستان بشەلەقێنن و حكومەتی بەهێز دروست بكەن.
هەر لەو باریەوە ئاسۆ حاجی نووسەر و رۆژنامەنووس لە وتارێكی دا دەنووسێت،چوونی بارزانی بە یاوەری ئەو کەسایەتیە سیاسیە گرنگانەی کوردستان چەند ئاماژە و پەیامی بۆ لایەنە عێراقی و هەرێمایەتیەکان تێدایە، ئەوەندەش بۆ ناوخۆی کوردستان کە سەرەکی ترینیان چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆیەکانیش نزیک بوونەتەوە، پێکهاتەی شاندەکە ئەوە نیشان دەدا کە حوکمڕانی هەرێم لە قۆناغی داهاتوودا چۆن دەبێ و لایەنە سەرەکیەکانی کێ دەبن، کە ئەگەر کشانەوە لە حکومەت و ئەگەر لیکترازانی زیاتر لە نێوان هێزە کوردستانیەکان بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، تەنها دوو لایەن گۆڕان و کۆمەڵ نەبن کە لەوە دەچێ کۆ دەنگیان لە سەر دروس بووبێت کە بەبێ ئەوان حوکمڕانی باشتر دەکرێ بە تایبەتی بۆ ئەو قۆناغە دووری پرۆسەی سیاسی کوردستان بکرێن کارەکان باشتر جوور دەبن.