وه‌فیق سامه‌رایی:جگه له پارتی یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر مه‌یل و هه‌وای عێراقچێتییان هه‌یه

وەفیق سامەرایی بەڕێوەبەری هەواڵگری عێراقی سەردەمی سەدام، یه‌كێكه له ڕاوێژكاره سەربازییه‌كان و هاوڕێ دێرینه‌كانی مام جلال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه ، هاوكات یه‌كێكیشه له‌وانه‌ی كه تێوه‌گلاوه له كاره‌ساتی ئه‌نفال .
وەفیق سامەرایی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌لێت:” یەكێتی حزبێكە مەیل و هەوای بەغدای هەیە و ئەگەرچی دووەمی كوردستانە، بەڵام لە لایەنەكانی عێراق نزیكترە بۆ بەشداریكردنی لە حكوومەتی نوێ”.
هه‌روه‌ها سامه‌رایی نوسیویه‌تی “پارتی بە ترسەوە دەچێتە پێش بۆ دانوستاندنەكان، ئەمەش بەهۆی قۆناخی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدای دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بەڵام یەكێتی و حزبە كوردییەكانیش تریش وەك یەكێتی، مەیل و هەوای بەغدایان هەیە” .
له ڕابردووسامەرایی پێویستی لێکتێگەیشتن لەگەڵ گروپی خیانەتكاری 16 ئۆكتۆبەری یەكێتی كه پاڤێڵ تاڵەبانی، ئاراس و لاهور جەنگی ڕۆڵی سه‌ره‌كی میحوه‌ریان تێدا بینی و بۆ گەرەنتیکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق به زه‌رور ده‌زانی .
سه‌باره‌ت به گۆران و كۆمه‌لی ئیسلامی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه‌فیق سامه‌رایی ڕایگه‌یاندبوو” کە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە كاتی خیانەتی رادەستكردنی كەركووك بە حەشدی شیعی و سوپای پاسداران، ناڕاستەوخۆ پشتیوانیان لە باڵی خیانەتكاری یەکێتی كربوو.