ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به هۆی سیسته‌می كۆتا بۆ ئافره‌تان نه‌یتوانی ببێته په‌رله‌مانتار

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنی 12/5ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كاندیدی ژماره دووی ئه‌و حزبه له هه‌ولێر له په‌رله‌مانتاری عیراق بێبه‌شكرا و كه‌سی سێیه‌می لیسته‌كه‌ی شوێنی گرته‌وه، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ سیسته‌می كۆتای ژنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌ژار محه‌مه‌د به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه “ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كاندیدی ژماره دووی لیستی 162ی بازنه‌ی هه‌ولێر دووه‌م ده‌نگی لیسته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا”.
هه‌ژار محه‌مه‌د وتی: “به‌هۆی سیسته‌می كۆتای ژنان ئارێز له په‌رله‌مانتاری بێبه‌شكرا و سه‌لما (كورده‌ی هاشم جیهاز) وه‌ك ژنێك كه سێیه‌می لیسته‌كه‌یه چووه جێگاكه‌ی”.
وتیشی” به‌گوێره‌ی سیسته‌می كۆتا پێویسته رێژه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی عیراق له سه‌دا 25 بێت، بۆیه له هه‌ولێر كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی شازده كورسییه ده‌بێ چوار ژن سه‌ركه‌ون”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “كاتێكیش دوو ژن له لیستی پارتی سه‌ركه‌وتن پێویسته دووژنی تر سه‌ركه‌ون، ئه‌وانیش له لیستی یه‌كێتی ژنێك سه‌رده‌كه‌وێت و له لیستی سێیه‌میش ژنێكی تر سه‌ركه‌وێت”.
له‌باره‌ی كه‌مردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ولێر هه‌ژار محه‌مه‌د رایگه‌یاند كه “دوو هۆكار هه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ولێر یه‌كیان بوونی لیستی تازه‌یه كه زیاتر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیان بردووه، دووه‌م كه‌می به‌شداری هاوڵاتیانه، به‌مه‌ش نه‌وه‌ك ته‌نیا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵكو ده‌نگی سه‌رجه‌لام لایه‌نه‌كان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه‌می كردووه”.