تەواوی نهێنی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لە دیمانەیەكدا كە رۆژنامەی رووداو لەگەڵ سكرتێری حزبی سۆسیالست دا ئەنجامی داوە چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات لەسەر سەردانی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەلێت لەكاتی سەردانەكەیدا، فڕۆکەیەکی ئەمریکیی تایبەتی بۆ شاندەکە ئامادەکردبوو. لە بەغداش بە سێ هەلیکۆپتەر شاندەکەی دەپاراست”. محمەد حاجی مەحموود، کە ئەندامی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی بووە بۆ بەغدا، دەڵێت “کاتێک بارزانی باسی سەربەخۆیی کوردستانی کرد، شیعەکان گوتیان تەنیا دوو رێگە لەبەردەم کورددا هەن و سەرپشکن لە هەڵبژاردنی هەریەک لەو دوو رێگەیانە”.
وەك لە دیمانەكەدا هاتووە محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست-دیموکراتی کوردستان، کە ئەندامی شاندی کوردستان بۆ بەغدا دەلێت “رۆژی پێش سەردانەکەی بەغدا، سێ کاتژمێر لە پیرمام لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی کۆبووینەوە بۆئەوەی بزانین لە بەغدا چی دەکەین و چی بگوترێ و چۆن قسە بکەین”. وەک محەممەد حاجی مەحموود باسیدەکات ” بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: عەبادی سێ جار تەلەفۆنی کردووە و داوایکردووە سەردانی بەغدا بکەم”. سکرتێری سۆسیالیست دەڵێت “جەنابی سەرۆک بارزانی بە ئێمەی گوت: کۆبوونەوەی دووقۆڵیم دەبێ لەگەڵ عەبادی. ئێمەش گوتمان: دەبێ چوار خاڵ لەگەڵ عەبادی باس بکەی. لەهەموویان گرنگتر مەلەفی سەربەخۆیی کوردستان، مووچە و بودجە و مەلەفی نەوت و شەڕی مووسڵ بێت. بە بارزانیمان گوت: ئەو چوار خاڵە بنووسە و لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە لەگەڵ عەبادی باس بکە”.
محمەدی حاجی محمود ئەوەش ئاشكرا دەكات كە لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ عەبادی و لایەنە شیعەکان، بارزانی رەخنەی لە بەغدا گرتووە کە سێ ساڵە لەسەریەک لەڕووی داراییەوە سزای هەرێمی کوردستان دەدات بارزانی گوتوویەتی: “کورد شەراکەتی لەگەڵ عێراق هەڵبژارد، بەڵام عێراق شەراکەتەکەی نەکرد. لە هەرێمی کوردستان قوتابی، مامۆستا، پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس لەئەرکدابوون، بەڵام ئەوە بەغدا بوو مووچەی ئەو خەڵکەی راگرت و بڕی”. محەممەد حاجی مەحموود، وەڵامی لایەنە شیعەکان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ داوای کورد بۆ سەربەخۆیی ئاشکرادەکات و دەڵێت: “لایەنی عێراقی بە ئێمەیانگوت دەرگا بەڕووی کورددا کراوەیە و دوو رێگە هەن. رێگەیەک ئەوەیە پێکەوەبین وەک جاران، رێگەی دووەمیش ئەوەیە کە کورد سەربەخۆ بێت”. کاکە حەمە هەنگاوی دوای ئەو سەردانەی لەبارەی سەربەخۆییەوە ئاشکراکرد و گوتی “بڕیاروایە بەغدا پرۆژەیەک لەسەر سەربەخۆیی کوردستان ئامادەبکات و هەرێمی کوردستانیش پرۆژەیەک ئامادە دەکات. هەردوولا دادەنیشن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتنێک و رەنگە لە پرۆژەکەی بەغدا و ئەوەی ئێمە بۆ کوردستان کۆنفیدراڵیی لێ دەربچێت”.