ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی: ئه‌مریكاو ئێران نیگه‌رانی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌درن له عێراق
ئاژانسی هەواڵی (سپۆتنیك)ی رووسی له ڕاپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی لیستی (سائیرون ) ئاماژه به نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ( ئه‌مریكاو ئێران )ده‌كات وله‌وانه‌یه هه‌وڵه‌هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات (موقته‌دا سه‌در) له پێكهاته‌ی حكومه‌تی عێراق دووربخاته‌وه.
لیستی سائیرون له‌لایه‌ن (موقته‌دا سه‌در)سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و 54 كورسی بەدەست هێناوە یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، سه‌در لەلایەك دژی مانەوەی سوپای ئەمریكایە لە عێراق و لەلایەكی تریشەوە دژی هەژموونی ئێرانە لە عێراق.
هه‌نووكه (سه‌در) لە وتارەكانیدا دووپاتی دەكاتەوە كە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دوورخستنەوەی دەستی دەرەكی و هەژموونی وڵاتانی ئیقلیمی لە دەسەڵاتی عێراق.