سه‌رۆكی لیستی ره‌وتی حیكمه له سلێمانی ته‌نها 94 ده‌نگی هێناوه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بڵاوكرده‌وه، به‌شێك له‌و كاندیدانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا نه‌یانتوانی بچنه په‌رله‌مانی عیراق.
شێخ عیسا به‌رزنجی، سه‌رۆكی لیستی ره‌وتی حیكمه له سلێمانی، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه‌له 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا 94 ده‌نگی به ده‌ستهێناوه.
شێخ عیسا له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رده‌وام باسی له به ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ده‌كرد كه له سلێمانی به‌ده‌ستی ده‌هێنن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو.
پێشتر شێخ عیسا به‌رزنجی، له لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه لیسته‌كه‌یان كار بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی شارستانی مۆدێرن ده‌كات به هه‌موو بنه‌ماكانییه‌وه.