سه‌عید كاكه‌یی هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له به‌غداوه سزادرا.
ئەنجومەنی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، پاش لێدوانێكی (سه‌عید كاكه‌یی) نوێنه‌ری گۆڕان له كۆمسیۆن، رێكارى یاسایى له دژی گرتەبەر و لیژنهیهكیشى له‌سه‌ر پێكهێنرا بۆ سزادانی.”
به‌پێى نوسراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، كه ڕۆژى 16ى ئایار ده‌رچووه و واژوی بڕیارده‌ره‌ى كۆمسیۆنى له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراوه، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه.” كه (سه‌عید كاكه‌یى) بۆماوه‌ى 60 رۆژ له پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.”
له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه.” كه لیژنه‌یه‌كى سێ كه‌سى بۆ لێكۆڵینه‌وه له (سه‌عید كاكه‌یى) دروست ده‌كرێت، له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان،بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران پشتیبه‌ستووه به یاسایى فه‌رمانبه‌رانى عێراق.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” سه‌عید كاكه‌یی له پشكی گۆران چه‌ندین جار لێدوانی لابه‌لای داوه له به‌رژه‌وه‌ندی و له دژی كۆمسیۆن و هه‌ر جاره‌وه له ئاوازێك ده‌یخوێند تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سزابدرێت.”
ده‌قی بڕیاره‌كه:-