زێدان پێش رووبهڕووبنهوهی لیڤهرپوول تووشی كێشه بووه.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەپێش یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ لە کێشەدایەو نازانێت چۆن پێکهاتەکەی دابنێت.”
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە زیدان قورسترین بڕیاری لە پێشە لەوکاتەوەی بووە بە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید و نازانێت بە چی شێوەیەک پێكهاتەی یاری کۆتایی دانێت و یاری بە کام یاریزان بکات.
مارکا له ههواڵهكهدا ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه راهێنهری مهلهكی ئێستا هەموو چەکەکانی لە بەردەستدایە وەکوو بەیڵ و ئیسکۆ و بنزیمەو ئەسینسیۆو و ڤازکوێز کە زیاتر لە دوو یاریزانی هەیە لە یەک شوێندا لە پێكهاتەکەداو نازانێت کامیان یاری پێبکات.”
ئهوهی ماییه وه بیرهێنانهوهیه.” كه بڕیارە رۆژی26ی ئهم مانگه لە شاری کێڤی ئۆکرانیا یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزە لە نێوان ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاو لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەڕێوە بچێت.”