پەكەكە لەباشوری كوردستان دەستی بەتیرۆر كردن كرد

خواكوڕك

پاش هێرشی داعش بۆ سەر باشوری كوردستان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، بەبیانووی هاوكاری باشوری كوردستان گروپی جۆڕاو جۆڕی هێنا ناو باشوری كوردستان و لەسەرتاسەری كوردستان دەستی بە دروست كردنی گروپی چەكداری و دەمامدار كرد ئەمە لەكاتێكدا تەواوی ئەو گروپانە لەناو شارەكانی كەركووك و سلێمانی و هەلەبجە و كەلار و شنگال جێگر كران و هیچیان ئامادەی شەڕی داعش نەبوون.

پاش هاتنی پەكەكە بۆ ناو شارەكانی كوردستان چەندین حاڵەتی تیرۆری لە ناوچە جیاوازەكان ئەنجامدرا، دیارترین تیرۆر كردنی كەسێك بوو بەناوی ویداد لە پارێزگای دهۆك بۆ ئامانجی سیاسی پاشان پەكەكە لەو ئامانجە شكەستی هێنا.

لەئێستادا پەكەكە بۆ جارێكی تر دوو كارمەندی لە شنگال رفاندووە و هەردوو كارمەندەكەشی تیرۆر كردووە لەو باریەوە جڤاتی رۆحانی ئێزیدییەكانی شنگال پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكات و جارێكی تر داوا دەكات كە پەكەكە لە چیای شنگال و ناو شاری شنگال نەمێنێت،

ئەمڕۆ دوو شەممە 3/10/2016 لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی جڤاتی رۆحانی ئێزیدییەكانی شنگال گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەیان تۆمەتباكرد، بە “كوشتنی دوو كەس”، كە ئەو دوو كەسە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوە بوون لەقەزای شێخان.

جڤاتەكە راشیگەیاند، “ئەو دوو فەرمانبەرە، كە لەكاری هەڵكەندنی خەندەقە لەباشووری شنگال كاریان كردووە، لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە رفێنراون‌و دواتر كوژراون”.

Back to top button