بــــــــاران بارین دهستپێدهكاتهوه.
ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئەوە دەخاتەروو کە ناوەڕاستی هەفتە شەپۆلێکی باران بارین هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.”
ماڵپەڕی www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوو شەممە ئەو شەپۆلە باران بارینەی روودەکاتە هەرێمی کوردستان، لە هەندێک ناوچەی هەرێم باران دەبارێت کە ئەو بارانبارینە هەندێک ناوچەی سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە، جگە لە ناوچە شاخاویەکان کە بە خوڕ باران دەبارێت.
دوێنێ کەشناسی عێراقیش بلآویکردەوە کە ناوەڕاستی هەفتە باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو دوو شەممە و سێ شەممە باران دەبارێت.