نوێترین زیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی شه‌كر بزانن.

بە شێوەیەكی گشتی، ئەو رژێمە خۆراكییانەی رێژەیەكی بەرز شەكر لەخۆدەگرن بە ناتەندروست دادەنرێن، لێكۆڵینەوەیەكی وڵاتی ئەڵمانیا ئەم راستییە دووپات دەكاتەوە و زیانێكی نوێی شەكر دەخاتە روو.”

بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەیە، كە لە كۆلێژی پزیشكی (شارێت)ی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، زیادەڕۆیی كردن لەو خۆراكانەی رێژەیەكی بەرز شەكر لەخۆدەگرن كاریگەری درێژخایەنی تێگدەری لەسەر مێشك دەبێت و زیان بە توانای بەبیرهێنانەوە (واتە زاكیرە) دەگەیێنێت.

پسپۆڕانی تەندروستی بڕی رۆژانەی (پێنج كەوچكی چا)یان لە شەكر وەك بڕی نمونەیی و تەندروست دیاری كردووە، هەروەها ئەم لێكۆڵینەوەی وڵاتی ئەڵمانیا ژمارەیەك لێكۆڵینەوەی رابردوو پەیوست بەم بابەتەوە لە چەندین زانكۆكانی جیهان پشتڕاست دەكاتەوە.

Back to top button