میوە خۆرەکان دەبێت گۆشت بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌.

مادەی ئاسن مادەیەكی سەرەكی خڕۆكەی سوورە و ڕێژەیەكی پێویست لەئاسن دەبێتە هۆی چالاكبوونی خانەكانی لەش.”

له‌و باره‌وه‌، دكتۆر (شەپۆل محمد اسماعیل) پزیشكی گشتی لەنەخۆشخانەی هیوا رایگه‌یاندوه‌: كه‌ ئەو كەسانەی كە (ڕوەكین) زیاتر گرنگی بە خواردنی میوەهات دەدەن پێوستە ڕێڕەوی خواردنی خۆیان بگۆڕن و چارەسەری خۆیان بەخواردنی گۆشت بكەن، چونكە لە گۆشت دا بڕێكی زۆر مادەی ئاسن هەیە كە مادەیەكی سەرەكی خڕۆكەی سوورە.

ئه‌و پزیشكه‌ ئه‌وه‌ش ئتشكرا ده‌كات: ” كه‌ ئەو كەسانەی كە گۆشت ناخۆن توشی خوێن بەربوون دەبن بەتایبەتی لەخانمان دا، بۆیه‌ خواردنی میوەجات ڕێژەیەكی پێویست لە ئاسن بەلەش نابەخشێت بۆ نمونە ئەو كەسانەی ڕوەكین توشی ڕوبەروبونەوەی كەمی ئاسن دەبنەوە لەئەنجام دەبێتە هۆی كەم خوێنی.”

Back to top button