میسی باس له‌ هاتنی گریزمان و رۆیشتنی سوارێز له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات.

میسیلە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا، وەڵامی چەند پرسیارێک ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌  بۆ یەکەم جار دڵخۆشی خۆی بە هاتنی گریزمان بۆ یانەکەی نیشاندا.”

لیۆ میسی رایگەیاندوه‌.” كه‌ ئەم وەرزە بۆ ئێمە سەرکەوتوو بوو ،چونکە توانیمان نازناوی خولی ئیسپانیاو جامی شا بەدەست بێنین، لەدەستدانی خولی یانە پاڵەوانەکان لێدانی بەزەبر بوو ، بەڵام پێچەوانەکەی وەرزێکی سەرکەوتوو بوو بۆ ئێمە چونکە دوو نازناومان بەدەستهێنا.

دواتر باسی هاتنی گریزمانی کرد بۆ یانەکەی و رایگەیاند ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان من ئەوم خۆش دەوێت، زۆر باس لە هاتنی گریزمان دەکرێت بۆ بەرشەلۆنە بەڵام من نازانم چۆن کۆتایی دێت، ئەوەی کە من دەزانم ئێمە هەمیشە لەگەڵ باشترین یاریزانەکان دڵخۆشین و گریزمانیش یەکێکە لە باشترینەکان.

ئاشکراشی کرد هاتنی گریزمان مانای چوونی سوارێز نیەو  ئەو لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت.”

Back to top button