له‌نێوان 2003تا 2018 سێ سه‌د و داونزه‌ ملیار دۆلار له‌ عێراقدا دزراوه‌

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ جیهانیه‌كان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تی جیهان جارێكی تر عێراق یه‌كێكه‌ له‌ 12 گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تانی جیهان و دیسانه‌وه‌ لیستی ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌نده‌ڵه‌کانی جیهان له‌ سالی 2017 دا بڵاوکرایه‌وه‌ و عێراق وه‌ک دوانزه‌هه‌مین ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشانکرا. به‌پێی سه‌نته‌ری ئینجاح بۆ گه‌شه‌پێدان، له‌نێوان 2003 و 2018 دا، سێ سه‌د و داونزه‌ ملیار دۆلار له‌ عێراقدا و له‌ گه‌نده‌ڵیدا سه‌رفکراوه‌”.

به‌پێی ئاژانی فرانس پرێس، له‌نێوان هه‌مان قۆناغدا، شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ی وه‌همی له‌ عێراق و ته‌نها له‌ بواری گشتیدا واژوکراوه‌، که‌ دوو سه‌د و بیست و هه‌ش ملیار دۆلار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت که‌وتوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بوونیان هه‌بێت. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند، له‌ دواساڵی ده‌سه‌ڵاتی مالیکیدا، بیست ملیار دۆلار “ون” ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا که‌ بزانێت بۆکوێ چووه‌ و چی به‌سه‌ر هاتووه‌”.

له‌ هه‌مان کاتدا، وه‌زیری به‌رگری عێراق، گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ وڵاتی چیکدا واژوده‌کات، به‌بڕی سه‌د و په‌نجا و پێنج ملیۆن دۆلار، بۆ کڕینی دوانزه‌ فڕۆکه‌. پاش لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و فڕۆکانه‌ ته‌نها به‌ 11 ملیۆن دۆلار کڕدراون و ئه‌ویتری که‌س نازانێت چی به‌سه‌ر هاتوه‌ و له‌ کوێیه‌ و کێبردویه‌تی”.

له‌ نێوان 2005 تا دو 2018 دا، دوڵه‌تی عێراقی، 30 ملیار دۆلاری به‌ناوی دروستکردنی سیستمێکی به‌هێز بۆ پرۆژه‌ی کاره‌بای نیشتمانی سه‌رفکردوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش له‌ شارێکی وه‌ک به‌سره‌دا، که‌ پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 50، ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێکی که‌م کاره‌با هه‌یه‌”.

Back to top button