خواكوڕك ته‌واوی گفتوگۆی به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران به‌ ڤیدیۆ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌گویێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ تێیدا زانیاری ناو مۆبایله‌كه‌ی سه‌ركه‌وت كۆبه‌، به‌رپرسێكی بالایی ئێرانی به‌ناوی ئاغا سه‌عدوڵا مه‌سودیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی گۆڕان و ئێران ده‌كرێت، له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ كه‌نامه‌كان به‌فارسیه‌، خواكوڕك ته‌واوی ده‌قه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ كوردی”.

وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات”  سه‌ركه‌وت كۆبه‌” ئاغای سەعدوڵا مەسودیان هەموو رۆژێكت باش

مەسودیان: سوپاس بەڕێز كاك اغای كوبا ئێوە باشن

كوبە: قوربانت بم دەستت ماچ دەكەم ئەگەر ئێوە باش بن ئێمە خوڵامكاری ئێوەین و لەسای ئێوەوە زۆر باشین، بەڵام كێشەمان هه‌یه‌

مەسودیان : ئێوە هەموو رۆژ هەر كێشەتان هەیە، مستەفا سید قادر ته‌له‌فۆن دەكات كێشەمان هەیە یوسف محمد هەموو رۆژ كێشەی هەیە، فەرموو بزانم موشكلەتان چیە ئەوجارە

كوبە: بەڵێنت پێمان دا كە بێدەنگ بین لە لێپرسینەوە لە دەنگە دزراوەكان و گووتت چەكتان پێ دەدەین و ئەوە هەفتەیەك دەرباز بوو پیاوەكانی ئامریكا لەناو یەكێتی خەریكە لەناومان دەبەن و هەڕەشە لە كادرانمان دەكەن.

مەسودیان : تكایە ئەو شتانە بە تەلەفون مەلێ دوو رۆژ نابێت ٢٠٠ دەمانچەم پێتدا

كوبە: گەورەم كێشە دەمانچە نیە چەكی گرانمان پێویستە چونكە ١٠٠٠٠ كەسمان ناونووس كردیە هەموو دوژمنی ئه‌مریكا و بارزانین”.

مەسودیان: لیستەكەم بۆ بێنە بەلام ئێوە لە بەڵێنی خۆتان بەجێ نەگەیاند ئەوە نیە هێشتا جه‌ماعتی ئێوە شەقام هان دەدەن دژی دەنگەكانی یەكێتی و دەنگە ون بووەكانتان

كوبە: گەورەم دەبێ سەبر بگرین هێدی هێدی جەماوەرمان سارد بكەینەوە، بەڵام پیاوەكانی ئه‌مریكا و بارزانی لەناو ریزەكانی یەكێتی دەیانەوێت ئاگرەكە خۆش بكەن.

مەسوودیان : دە باشە ئێوە هەمیشە دەڵێن پیاوەكانی ئه‌مریكا و بارزانی لەناو ریزەكانی یەكێتین كەچی تا ئێستا یەك ناوتان لەو كەسانە بۆ نەهێنام

كوبە: گەورەم بەڵێن بێت سبەی بۆت بێنم

مەسودیان : دەزانی بۆ دوێنی دیدارتم رەت كردەوە كە هاتبویە كونسلخانە و جوابی ته‌له‌فونتم نەدایەوە، چونكە بێ وعدن ئێوە “.

كوبە: گەورەم من خولامكاری ئێوەم ئەوە ملی من و شمشێری بەریزت قەسەم بە رۆحی ئیمام لەمە بەدواوە یەك هەڵە لە تەرەفی منەوە نابینی”.

مەسودیان: زۆر باشە منیش چاوەریت دەكەم و ئیستاش دەبێ بچمە كۆبوونەوە و كاتم زۆر نییە، هەرچیت هەبوو بۆ ئەو ئیمێلە بنێرە بە تایبەتی لیستەكان

cgirisul@yahoo.com

ئه‌مه‌ش كۆی نامه‌كانی سه‌ركه‌وت كوبه‌ له‌گه‌ل ئاغایی مەسودیان به‌ ڤیدیۆ…
Back to top button