مايك پومپيۆ بۆ مه‌سرور بارزانی:ئەمەریکا بێوچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت

مايك پومپيۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی بۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان”جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە”.

له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان بۆ مایک پۆمپیۆ، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوە.

لەم نامەیەدا پۆمپیۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بێوچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشکەوتن و ئاسوودەی گەلان بڕەخسێنرێت.

Back to top button