ئێران کەوتۆتە ژێر چەپۆکی مایک پۆمپیۆ

لەسەرەتای دەست بەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،زۆرترین وتارو بڕیارەکانی دژی ئێران بووە
 
مایک پۆمپیۆ کە بۆتە مۆتەکە لەسەر دەسەڵاتدارانی تاران لە دواین لێدوانیدا هەڕەشەی توند لە تاران دەکات و دوانزە مەرج دەخاتە بەردەم ئێرانیەکان و هەڕەشەی ئەوەش دەکات گەر جێبەجێ نەکرێن فشارەکان هێندە توند دەبن کە هەرەسی دەسەڵاتی رژێمی بەدوادا دێت.
 
دیارترین مەرجەکان بریتین لە کشانەوەی خێرای ئێران لە سوریا و دەست هەڵگرتن لە هاوکاری گروپەکانی وەک حیزبوڵای لوبنانی و حەماس و حوسیەکان دەستبەرداربوون لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستیەکان و دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی
Back to top button