سکۆتلاند ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەداتەوە

گەلی سکۆتلاند ریفراندۆمێکی دیکە بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکە و جیابوونەوە لە بەریتانیا، ئەنجام دەدات.
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٢٠ـی ٥ـی ٢٠١٨، خاتوو نیکۆڵا ستورگیۆن، وەزیری یەکەم (سەرۆک وەزیران)ی سکۆتلاند بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە جارێکی دیکە تاوتوێی ئەنجامدانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سکۆتلاند، دەکەن و داواکارییەک دەدەنەوە حکوومەتی بەریتانیا.
 
نیکۆڵا ستورگیۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە گەلی سکۆلاند پێی باش نییە لە یەکێتیی ئەوروپا دوورکەوێتەوە، بۆیە بیر لە جیابوونەوە لە بەریتانیا دەکاتەوە و ریفراندۆمێکی دیکە بۆ سەربەخۆیی لە پایزی ٢٠١٨ یان بەهاری ٢٠١٩ ئەنجام دەدات.
 
پێشتر لە١٨/ ٩ / ٢٠١٤ گەلی سکۆتلاند چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆم، بەڵام %٥٥.٣٠ی دەنگدەران دەنگیان بە مانەوە لە بەریتانیا دا و %٤٤.٧٠ش دەنگیان بە سەربەخۆیی سکۆتلاند دا.
 
سکۆتلاند یەکێک لەو چوار هەرێمانەیە، کە ”بەریتانیای مەزن“یان پێک هێناوە، کە بریتین لە؛ ئینگڵتەڕا، ئیرلەندای باکوور، وێڵز و سکۆتلاند.
 
رۆژی ٢٢/٦/٢٠١٦، گەلی بەریتانیا لەڕێی ریفراندۆمێکەوە، بڕیاری چوونە دەرەوەی لە یەکێتیی ئەوروپا دا
Back to top button