داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی

ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی ده‌ڵێت:” هەریەك لە سەدر و عەللاوی و عەبادی و خەمیس خەنجەر له‌ هەوڵی رازیكردنی سه‌رۆك بارزانی دان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی چوارقۆڵی، كە ڕێژەی كورسییەكانی لە پەرلەمان دەگاتە 150كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
 
زانیارییه‌كانی ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارگواستراوه‌ته‌وه‌،پێشبینی ده‌كرێت دیدارو كۆبونه‌وه‌ لە نێوان سەرۆك بارزانی و حەیدەر عەبادی ئەنجام بدرێت، ڕەنگە هەریەك لە موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیرون و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەمانی (قەرار)ی سونەكان و ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی (ئەلوەتەنیە) بەشداری تێدا بكەن.
 
سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌رۆك بارزانی ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه‌ ،ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی ڕازامه‌ند بێت ئه‌وكات كۆبونه‌وه‌كان له‌ دووشاری ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌ ئه‌وانیش ( پارێزگای هه‌ولێر یان پارێزگای نه‌جه‌ف) ده‌بێت .
 
سەرچاوەكەی ڕۆژنامەی ئەلحەیات ئاماژه‌ی پێداوه‌ “كە هێشتا هەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە هەمبەر ڕێكەوتن لەگەڵ عەبادی ڕوون نیە و وەڵامیان دەست نەكەوتووه‌، جگه‌ له‌ عه‌بادی كورد كەناڵی پەیوەندی لەگەڵ مالیكیش هەیە، بۆ چوونە نێو ئەو هاوپەیمانییەی دەوڵەتی یاسا كاری بۆ دەكات، ئەمەش وەها لێكدەدرێتەوە كە كورد بەم كارەی سزای عەبادی دەدات لەبەر هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی بەرانبەر كوردستان.
Back to top button