دوای رۆژو شكاندن ئەم هەڵانە ئه‌نجام مه‌ده‌

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیی ئاماژە بە هەندێک رەفتار دەکەن کە رۆژوەوەوانان دواى بەربەنگ ئەنجامى دەدەن و ئەوەش زیانى بۆیان دەبێت، بۆیە رینماییان دەکەن لەو کارانە دوربکەونەوە یان دوایان بخەن.
 
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی به رۆژو ده‌بن دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌ز به‌ خه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ رای پسپۆڕانی ته‌ندروستیش خه‌وتن له‌و كاته‌دا زیانی ته‌ندروستیی ده‌بێت و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن دواده‌خات.
 
پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌وتنی دوای به‌ربانگ ده‌بێته‌ هۆی دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن له‌ گه‌ده‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه ‌و ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بونی له‌ش و هه‌وكردنی گه‌ده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
 
هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌ راسته‌وخۆ خواردنه‌وه‌ی چایه‌، پسپۆڕانى بوارى خۆراک ئاماژە بەوەدەکەن هه‌ندێ ماده‌ له‌ چادا هه‌یه‌ ناهێڵێت خۆراك زو هه‌رس بكرێت و رێگریشه‌ له‌ سود وه‌رگرتنی له‌ش له‌ پێکهاتەکانى خۆراك، بۆیە ئامۆژگاریان ئەوەیە رۆژوەوانان سەعاتێک دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌ چا بخۆنەوە ئه‌گه‌ر چای سه‌وزیش بخۆنەوە ئه‌وا باشتر و ته‌ندروستتره‌ بۆ له‌شی رۆژوه‌وان.
Back to top button