ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران وه‌ڵامی سكاڵای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌داته‌وه
ڕۆژی شەممە12ی5ی2018 هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق پرۆسەی دەنگدانی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گله‌یی گازنده‌و هه‌ندێكیش سكالایان هه‌بوو له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن .
له نووسراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر سکاڵای لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین، قادسیە، بابل و کەربەلا داوە.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌ڵێت :”کۆمسیۆن هەموو سکاڵاکانی لایەنەکان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایانە رەت دەکاتەوە، چونکە ”بەڵگەی پێویست و پێشێلکاری رووی نەداوە“.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌شڵێت:” ئەو کەس و لایەنانەی لەو بڕیارە ناڕازین، دەتوانن لەماوەی سێ رۆژ لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان تانە لەو بڕیارە بدەن”.