كۆمەڵی ئبسلامی با بارزانی بانگێشتمان نەكان بۆ ئێران

خواكوڕك
هێشتا وادەی سەردانی بارزانی بۆ تەهران ئاشكرا نەكراوە، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەلێت “لەڕووی مەبدەئییەوە هەمیشە دەرگا و بانگهێشت بۆ سەركردەكانی كورد بەتایبەتیش كەسایەتییەكی وەك كاك مەسعود كراوەیە، بەڵام ئەوە پێویستی بە زەمینەیەكی لەبارە بۆ سەردانەكە. زەمینەكەش پەیوەندیی بەو بابەتانەوە هەیە کە لە سەردانەکەدا باسدەكرێن. چونكە کاتێک كەسایەتییەكی وەك كاك مەسعود دێت، پێویستە پێشتر كاتەكەی دیاریكرابێت”.
 
هێشتا وادەكە دەستنیشان نەكراوە تەنها لەمیدیاكانەوە باس دەكرێت كەچی كۆمەڵی ئیسلامی دەلێت ئەگەر بارزانی بچێت بۆ تەهران پێویست ناكە بانگمان بكات چونكە ئێمە ئامادە نابین، پەرلەمانتارێكی پارتیش دەلێت هەڵوێشتی كۆمەڵ لەمنداڵێكی گرینۆك دەچێت، هەڵوێستی پارتێكی سیاسی نیە چونكە هێشتا كەس بەفەرمی باسی چوون و كاتی چوون و بابەتی چوونی نەكردووە كۆمەڵ دێتە لەسەر ئەو بابەتە خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك.
لە ئێستاوە لە ئەگەری بەشداریكردنی لایەنە سیاسییەكاندا، كۆمەڵی ئیسلامی بەشداربوون رەتدەكەنەوە. بیلال سلێمان، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵ بە ئاماژەدان بەوەی ئاگاداری سەردانەكەی بارزانی نین، گوتیشی “ئەگەر سەردانەكەش بكرێت و داوامان لێبكرێت بەشداری شاندەكە بین بەدڵنیاییەوە بەشدار نابین، چونكە پێمانوایە دەبێت سەرەتا كێشە نێوخۆییەكان چارەسەر بكرێن و دواتر باسی شتی دیكە بكرێت.     
Back to top button