هوشیار زێباری : مه‌ترسی ڕاسته‌قینه روبه‌روی عه‌بادی ده‌بێته‌وه
هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڕێز عه‌بادی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه”.
هه‌روه‌ها هوشیار زێباری ده‌شڵێت:” كێشه‌ی راسته‌قینه و ململانێكانی دوای هه‌ڵبژاردن گرفتی راسته‌قینه‌ن و هیوادارم ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی بن هه‌ر چه‌نده ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هانده‌ر نییه”.
نێوماڵی شیعی كه‌رت و په‌رت بوون و 100 كورسی په‌رله‌مانی دابه‌شبوون به‌سه‌ر( عه‌بادی و مالیكی و سه‌دروعامری) هه‌ریه‌ك له‌عه‌بادی 42 كورسی و مالیكی 26 كورسییان پێ كۆكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بوونایه ئه‌گه‌ری زۆر بوو ببنه لیستی یه‌كه‌م و 65 تا 70كورسی به‌ده‌ستبهێنن،له‌كاتێكدا لیستی سائیروونی سه‌در به 54 كورسی بووه‌ته لیستی یه‌كه‌م.