ئه‌و كاندیده‌ی هیچ پۆسته‌رێكی نه‌بوو كه‌مترین بانگه‌شه‌ی كرد ده‌بێته سه‌رۆكی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عێراق
به بێ ئه‌وه‌ی ملیۆنان دینار و هه‌زاران دۆلار له بانگه‌شه خه‌رج بكات، دكتۆر (محه‌ممه‌د عه‌لی زینی) به به‌ده‌ستهێنانی (7) هه‌زار ده‌نگ بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
(زینی) ئه‌ندامی پێشووی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی وزه‌ی جیهانی بووه له له‌نده‌ن و به بێ ئه‌وه‌ی له هیچ كه‌ناڵێك ده‌ركه‌وێت و بچێته هیچ كۆڕێكی عه‌شائیرییه‌وه و بانگه‌شه‌ی فراوان بكات له براوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
وه‌ك كه‌ناڵه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، (زینی) ته‌نیا ژیاننامه‌ی خۆی و كورته سه‌رنجێكی له‌سه‌ر چاكسازی له‌سه‌ر بروشورێك چاپكردووه و به ته‌نیا به شه‌قامه‌كاندا گه‌ڕاوه و ده‌نگی بۆ خۆی كۆكردووه‌ته‌وه.
ناو براو له لیستی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی دیموكراتی خۆی كاندید كردووه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له ئابووری نه‌وت و له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌و بواره كار ده‌كات.
دكتۆر زینی، چه‌ندین نووسین و توێژینه‌وه‌ی له باره‌ی ئابووری سیاسه‌ت هه‌یه له باره‌ی وڵاتانی كه‌نداو.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دكتۆر (محه‌ممه‌د عه‌لی زینی) له‌دایكبووی (1939)یه و به‌و پێیه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات.
ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی (2010) خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام ئه‌و كات ته‌نیا (6) هه‌زار ده‌نگی هێنا و نه‌یتوانی كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.