نازم هه‌ركی: هیچ یاسایەك لە كوردستان ڕێگە بە دروستكردنی هێزی چەكدار نادات

جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت:” هیچ یاسایەك لە هەرێمی كوردستان نییە، ڕێگە بە دروستكردنی هێزی چەكدار بۆ لایەنێكی سیاسی بدات”.
 
نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “هەر شێتك لە چوارچێوەی یاسادا نەبێت قەدەغەیە، هەرێمی كوردستان خاوەن ڕێسا و یاسایە، بەتایبەتی بۆ هەڵگرتنی چەك، هەر كەسێك بیەوێت چەك هەڵبگرێت، پێویستە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا چەكدار بكرێت، ئەگەرنا نابێت.”
 
جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “لە یاسای وەزارەتی ناوخۆدا هیچ ئاماژەیەك بۆ دروستكردنی هێز بۆ هیچ كیانێكی سیاسی نییە، هێز دەبێ بە پێی یاسا دروست بكرێ، هیچ یاسایەكیش لە هەرێمی كوردستاندا نییە، كە ئاماژە بە دروستكردنی هێز بۆ كیانی سیاسی بدات، لە پەرلەمانیش ئاماژە بە شتی لەو شێوەیە نەدراوە، بۆیە یاساش نەبێ، هێز دروست نابێ”.
 
دروستبوونی هێزی چه‌كدار یه‌كێكه‌ به‌ بژارده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌ له‌ ئێواره‌ی 12ی ئایاری 2018 له‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی و هات و ڕێژه‌ی ده‌نگدان و كورسی لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا،گۆران و چه‌ند حیزبێكی تر له‌ كۆبونه‌وه‌دا بوون له‌ گرده‌كه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ هه‌ڵچوون و شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌ نێوان سه‌ركرده‌كانی گۆران و یه‌كێتی دروست ده‌بیت و به‌ هۆیه‌وه‌ یه‌كێتی به‌ هێزێكی چه‌كدارو به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ هه‌لده‌كوتنه‌ سه‌ر مه‌كۆی گۆران و گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا.
Back to top button