سه‌عید كاكه‌یی: له‌ هه‌زارو چوار سه‌د سكالا چوارسه‌دو په‌نجای به‌ته‌نها هی سلێمانی بوو, به‌ڵام هه‌مووی ره‌دكرایه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئاكامی هه‌لبژاردنی 12/5/2018ی ئاشكرا كرد, له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری سلێمانی و زۆنی سه‌و ز و نیلی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌ تایبه‌ت كه‌ شه‌ش لایه‌نی سیاسی و یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستانیان تۆمه‌تباركرد به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و دزینی ده‌نگی شه‌ش لایه‌نی سیاسی, كۆمسیارێكیش ده‌لێت له‌ كۆی 1468 سكالا 450 سكالا به‌ ته‌نها هی پارێزگای سلێمانی بووه‌و به‌ڵام كۆمسیاران له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن بۆیه‌ ئه‌و سكالایانه‌ی هه‌موو ره‌د كرده‌وه‌
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشكرایده‌كات، هێشتا ئومێد له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌یه‌. ده‌شڵێت “سكاڵای لایه‌نه‌كان هه‌مویان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ندامانی كۆمسیاران له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن”.
سه‌عید كاكه‌یی گوتوشیه‌تی “له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا هه‌زار و 468 سكاڵای لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراوه‌، پارێزگای سلێمانی به‌رزترین رێژه‌ی سكاڵا تۆماركردنی هه‌بوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ 450 سكاڵا، به‌ڵام هیچ كام له‌و سكاڵایانه‌ نه‌چونه‌ته‌ خانه‌ی سوره‌وه‌ و هه‌مویان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ندامانی كۆمسیاران له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن”.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، هێشتا ئومێد له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاربدات ئه‌وا وه‌ك كۆمسیۆن رێز له‌بڕیاری دادگا ده‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئاماژه‌ی به‌ ده‌نگۆی دیارنه‌مانی سندوقه‌كانیش كرد و وتی “به‌چاوی خۆم بینیومه‌ و یاداشتێكم به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ 10 سندوق له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتبوون به‌سه‌ركراوه‌یی، به‌ڵام بابه‌تی چه‌ند سندوقێك ون بوبێت، من له‌دوای 16ی مانگ هیچ ئاگادارنیم و كۆمسیۆن داتاكانم لێده‌شارێته‌وه‌”.

Back to top button