نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌ ده‌بیندرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان تاكو ئێستا بەناجێگیری ماوەتەوە، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی قەیران لە وڵاتی فەنزوێلا لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكان.

فەنزوێلا یەكێكە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپێكە، بۆیە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە، ئەمەش كاریگەری دەبێت بۆ سەر نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.37) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.49) دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

Back to top button