چه‌ند كه‌سێكی تر له‌م شاره‌ی كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار بوون به قوربانی.
به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه له قه‌زای سه‌یدسادق، چه‌ند كه‌سێك بوون به قوربانی و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون.”
له‌و باره‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ده‌ڵێت.” كه ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه، بەهۆی كێشەی دوو دراوسێ لەسەر زەوی و زار بۆتە شەڕو لەئەنجامیشدا دوو كەس كوژراون و سێ كەسی تریش برینداربوونە.”
پۆلیسی سلیمانی زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت.”كه كوژراوەكان یەكێكیان تەمەنی (43) ساڵەو كاسبەو ئەوی تریشیان تەمەنی (23) ساڵەو مامۆستایەو بریندارەكانیش سێ كەسن و سەرجەمیان لەهەردوو لایەنی شەڕكەرن له سه‌ر كێشه‌كه.”
لەلایەن خۆشیانەوە پۆلیسی سەید سادق دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كردۆتەوەو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ بكوژەكان دەركراوە و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.”