بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م شارانه‌ی كوردستانی هه‌ژاند.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 22ی5ی2018، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك شاری كوردستانی باشوریش هه‌ستی پێكراوه‌.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌، بوومەلەرزەیەك ناوچە سنووریەكانی نێوان باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە، بەگوێرەی زانیارییە كەشناسییەكان، ناوەندی بوومەلەرزەكە (21) كیلۆمەتری باكوری سەرپێڵی زەهاو بووە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و لە هەڵەبجەو زۆرێك لەشارو شارۆچكەكانی تری كوردستان هەستی پێكراوە.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كەشناسی گوڕی بوومەلەرزەكە (4.4) پلە بووە بەپێوەری ریختەر، كە قوڵیەكەی 10 كیلۆمەتر بووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهری ئێرانیش.” بوومەلەرزەكە لەشاری كرماشان زۆر بەڕوونی هەستی پێكراوەو هاوڵاتیانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ كردووە.

Back to top button