لەناو كۆبوونەوەی باڵی دەسترۆیشتوو و گۆڕان شتێكی سەیر بینرا
خواكوڕك
بەگوێرەی ئەو وێنانەی باڵی دەسترۆشتووی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە لەكاتی كۆبوونەوەی گۆڕان و ئەو بالە قادر عەزیز لە تەك هێرۆخانی سەرپەرشتیاری باڵی قورغكار دەبینرێت كە شوێنی مەلا بەختیار و كۆسرەت رەسوڵە.
پێشتر باڵی ناوەندی بریار رایانگەیاندبوو باڵی دەسترۆشتوو كە بە باڵی زۆرینە ناو یەكێتی خۆیان ناساندووە بالی زۆرینە نین و خەڵكی لەو باڵەدا بە ناشەرعی بوونەتە ئەندام مەكتەبی سیاسی، ئەمە لەكاتێكدایە كە باڵی بەناو زۆرینە لەكۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان چوار كەس دانیشتوون.
شایانی باسە پاش ئەوەی قادر عەزیز چووە ناو یەكێتی باڵی ناوەندی بریار راگەیاندرا، پاشان قادر عەزیز تۆرە دەبێت و دەچێتەوە ماڵ، لەگەڵ چوونەوەی قادر عەزیز بۆ مال لەلایان هێرۆوە بانگ دەكرێت لەتەك خۆی دادەنێت لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ گۆڕان.
