شاندێكی باڵای پارتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.”
له‌و باره‌وه، (هۆشیار زێباری) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندوه.” كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22ی5ی2018، شاندێكی باڵای پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی (فازڵ میرانی) سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.”
ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه، هەریەكه لە (خەسرۆ گۆڕان) ئەندامی سەركردایەتی پارتی و (شوان محەممەد تەها) بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا ئەندامی شاندەكەی پارتی ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراقی.”
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار پارتی به بردنه‌وه‌ی 25 كورسی و به‌ده‌ستێهنانی 3 تا4 كوردسی كۆتاكان پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستانه وه‌كو حزب، چاوه‌ڕیده‌كرێت، هیچ هێز و لایه‌نێك نه‌توانێت به بێ پارتی حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێكبهێنن و هه‌موو رێگاكان دێنه‌وه لای پارتی.”