گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی 120م روونكردنه‌وه ده‌دات.
فازل حاجی گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به‌هاوڵاتیان و شوفێران له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تری ، له‌سه‌ر ئه‌و گله‌یی و تێبینیانه‌ى ئاراسته‌ى هاتووچۆ كراوه له‌سه‌ر به‌شێكى په‌یوه‌ست بهشهقامهكه ، ناوبراو ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه.”
ده‌قى پۆسته‌كه‌ى گووته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر:-
له‌و رۆژه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی نێوان شه‌قامی شه‌قلاوه‌و شه‌قامی كۆیه رۆژانه به‌ده‌یان هاوڵاتی گله‌یی داخستنی شوێنی پێچه‌كانی سه‌ر ڕێگای كه‌سنه‌زان ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تی شوێن پێچی ژێر پردی 120مه‌تری له‌سه‌رووی ماجدی مۆل ، كه‌له‌گه‌ڵ به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه ئێمه وه‌كو هاتووچۆ دامانخست ، وه له‌ئێستاشدا داوای كردنه‌وه‌ی ده‌كرێت
بۆیه لێره پێم باشه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م به‌هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌و شوێن پێچه به‌یه‌كجاری دانه‌خراوه ، به‌ڵكو به‌ته‌نها پێچه‌كه پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی بوو ، ئێستا گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر پرده‌كه
واتا هاولاتیان بۆ پێچ كردنه‌وه پێویست ناكات بچنه لای نه‌خۆشخانه‌ی (cmc) ، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كسه‌ر ده‌توانن به‌سه‌ر پردی 120مه‌تری بكه‌ون و له‌دیوه‌كه‌ی تر بێنه خواره‌وه ، به‌و ئاراسته‌یه بڕۆن كه به‌هێمای هاتووچۆ نوسراوه (ناوشار) ، وه‌له‌گه‌ل نوسراوهكهم وڕوونكردنهوهكهم وێنه‌یه‌كی شوێنه‌كه‌و شێوازی پێچكردنهوهكهم دیاری كردووه به‌ڕه‌نگی سوور