سوودێکی سەرسوڕهێنەری پولەکەی ماسی دۆزرایەوە

زانایانی وڵاتی سەنگافوورە، سوودێکی سەرسوڕهێنەری پولەکەی ماسییان دۆزییەوە، کە پێشتر وا دەزانرا ئەم پولەکەیە هیچ سوودی نییە.

گرووپێک لە زانایانی سەنگافورە، سوودی پولەکەی ماسییان دۆزییەوە، کە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ برینی جەستە و سووتاوی، ئەمەشیان لەسەر مشک تاقیکردووەتەوە، کە کاریگەرییەکی بەهێز و خێرای لە چارەسەرییەکان هەیە، بەتایبەت ئەو کۆلاجینەی کە لێی دەردەچێت، زۆر چالاکە.

ئەو زایایانە، ئەوەیان بۆ روون بووەتەوە، کە ئەو پولەکانە، یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین و سووتان دەدات و زۆر خێراترە، لە چارەسەرە پزیشکییەکانی دیکە، وادەکات پیستە دووبارە بگاتەوە باری ئاسایی پێشتری.

جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، کە ئەو مادە چارەسەرییەی لە پولەکەی ماسی دەردەچێت، لە پێستی چێڵیش دەردەچێت، بەڵام ئەوەیان ترس لە گواستنەوەی نەخۆشی هەیە، بەڵام ئەو کولاجینەی لە پولەکەی ماسی دەردەچێت، وادەکات خانەکان خێراتر گەشە بکەن و سووڕی خوێن رێکتر بێت.

Back to top button