تایبه‌تمه‌ندی ئوتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئوتۆمبێله‌كه‌ی كۆشكی سپی كه تایبه‌ته به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،ئوتۆمبیله‌كه‌ی كۆشكی سپی ناسراوه به (وه‌حش).
ئوتۆمبیله‌كه‌ی كۆشكی سپی پێكهاتووه له حه‌وت شوێنی دانیشتن (دووان له پێشه‌وه و چواریش له دواوه )له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ،ته‌واوی ئوتۆمبێله‌كه گولـله نه‌بڕه به جامی ئوتۆمبێله‌كه‌یشه‌وه ،شوێنی دانیشتنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی پارێزراوه له هێرشی كیمیایی،ده‌رگای ئوتۆمبێله‌كه هه‌ریه‌كه و 20سم ئه‌ستورن ،ژێر ئوتۆمبێله‌كه یه‌ك پارچه ئاسنی گولـله نه‌بڕدانراوه بۆ پارێزگاریكردن له بۆمبی چێنراو ،پشته‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه شوێنی هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژدانراوه ،هه‌روه‌ها ئوتۆمبێله‌كه چه‌كی تایبه‌ت و ئۆكسجین و خوێنی سه‌رۆكی ئه‌مریكای تێدا دانراوه ،تانكی به‌نزینی ئوتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دانراوه كه هه‌رگیز ناته‌قێته‌وه ،تایه‌كانی گولـله نه‌بڕن و به‌رگری زۆره .
پێشه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه دووئاڵای له‌سه‌ر دانراوه ،یه‌كه‌م ئاڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و دووه‌میش ئاڵای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئوتۆمبێله‌كه له وڵاتێكی ده‌ره‌كی بێت له‌بری ئاڵای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاڵای ئه‌و وڵاته داده‌نرێت ، ئوتۆمبێله‌كه‌ی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ( جه‌نه‌راڵ مۆتۆڕ)ه‌وه دروست كراوه‌و بڕی 1 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری تێچووه .